دیمەشق، پەردە لەسەر پەیكەری سەرۆك مام جەلال لادرا

هەواڵ / کوردستان :: 24/04/2019‌ :: 371‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ


دیارترین مانشێتی ئەمڕۆی بەشێک لە ڕۆژنامە کوردییەکان.

كوردستانی نوێ‌: 

- چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور
- وەزیری كاروباری شەهیدان: هەوڵەكان بەردەوامن بۆ هاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان
- لە 18 مانگی رابوردوودا 97 بەڕێوەبەری كورد لە كەركوك لە پۆستەكانیان دوورخراونەتەوە
- كاریكاتێر .. پەڕەمووچی رەخنە
- دیمەشق، پەردە لەسەر پەیكەری سەرۆك مام جەلال لادرا
- ئەمڕۆ لە قەڵادزێ‌ پێشانگەیەك بۆ یادی 24/4 دەكرێتەوە

خەبات:
- نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی دۆخی سیاسی تاوتوێ‌ دەكەن
- ئەمریكا خەڵاتێكی گەورە بۆ ئاشكراكردنی سەرچاوەی دارایی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنان دیاری دەكات
- ئاژانسێكی ئەمریكی: ئاماژەكانی شۆڕش دژی ئەردۆگان دەركەوتوون
- جەبار یاوەر: لە كابینەی نۆیەم بەرنامەی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بە تەواوی جێبەجێ‌ دەكرێت
- پەیامی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵیادی بۆردومانكردن و راپەڕینی شاری قەڵادزێ‌
- پەیامی حكومەت لە ساڵڕۆژی بۆمبارانكردنی شاری قەڵادزێدا
- یونیسێف: لە هێرشە تیرۆریستییەكانی سریلانكادا 45 منداڵ كوژراون و دەیان منداڵی دیكەش برینداربوون
- حكومەتی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ساڵ قەرزی بەڵێندەران دەداتەوە
- بە بەشداری زیاتر لە 200 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، فێستیڤاڵی بەهار بۆ بازاڕكردن لە شاری سلێمانی كرایەوە
- لە سەنتەری پسپۆڕی هەولێر بۆ پزیشكی دەم و ددان رۆژانە نزیكەی 100 نەخۆش چارەسەری ددانی بۆ دەكرێت
- بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی: مووچەی كەمئەندامان خەرج دەكرێت
- ژینگەی گشتی و ژینگەی گەشتوگوزار لەژێر هەڕەشە و مەترسی گەورەدان
- زۆر بوونی ئاو لە هەندێك شوێن بۆتە مەترسی بۆ گەشتیاران

هاوڵاتی:
- مووچەی زیاتر لە سەد هەزار كەس لە هەرێم دەبڕدرێت .. هەریەكە لە پارتی و یەكێتی و گۆڕان پاڵپشتی پڕۆژە یاسای چاكسازیی خانەنشینی دەكەن
- بەرپرسێكی كۆمەڵ: دەكرێت سەركردایەتی پێچەوانەی بۆچوونی ئەمیر بێت
- وەزارەتی دارایی: پەرلەمان دەتوانێت كەمترین مووچەی خانەنشینی بكات بە 400 هەزار دینار
- گلدانەوەی ئاو سێ‌ هێندە بەرزبووەتەوە
* بەنداوەكانی هەرێم 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان تێدایە، لە چركەیەكیشدا هەزار مەتر سێجا ئاوی دوكان دەڕژێتە پارێزگای كەركوكەوە
- پێشمەرگە و سوپا لەسەر نەخشە هەماهەنگی دەكەن 
* وەزارەتەكانی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق چاوەڕوانی كۆبوونەوەی سێیەمن بۆ رێككەوتن لەسەر شێوازی هەماهەنگی لە ناوچە جێناكۆكەكان

ئاژانس:
- وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ راگرتنی نەوت سەردانی هەرێم دەكات
- لە كۆی 170 كەیسی گەندەڵیی ساڵی رابوردوو 76یان لە هەولێرن .. قەبارەت گەندەڵییەكەیان نزیكەی 300 ملیار دینارە
- وەزارەتی دارایی جیاوازیی لەنێوان شەهیداندا دەكات
- بەرپرسانی گۆڕان مەلەفی یەكتری هەڵدەدەنەوە .. شەڕ دەبەنە پەیجی سێبەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان
- توركیا بە سێ‌ بەنداو لە خاكی هەرێمدا رێگری لە هاتووچۆی پەكەكە دەكات
- پارتی لە وەڵامی داوایەكی گۆڕاندا: وەزارەت زیاد ناكەین
- ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بۆ ئاژانس: تاوانێكی گەورەیە حكومەتی هەرێم هەزار كەس بۆ هەڵەبجە دانەمەزرێنێت
- پۆستی دەستەی ژینگە بۆ رازیكردنی حزبەكانە .. بوارەكە فەرامۆش كراوە و رێژەی سەوزایی لە خوار ستانداردەوەیە
- بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە لە 4 مانگدا 50 كەس دەستگیر كراون
- ئوتومبێلی ئەمریكی لە ساڵێكدا نیو ملیار دۆلار پارەی هەرێم دەباتە دەرەوە

هەولێر:
- 45 ساڵ بەسەر بۆردوومانكردنی قەڵادزێدا تێدەپەڕێت
* برینداران و كەسوكاری شەهیدان داوای قەرەبووكردنەوەی دەكەن
* ئەمڕۆ بە چەند چالاكییەك یادی كارەسات و بۆردوومانكردنی شارەكە دەكرێتەوە
- وەزیری دارایی عێراق: مووچەی 4 مانگی پێشمەرگە بەسەریەكەوە رەوانەی هەرێم دەكرێت
- چەند سەرنجێك سەبارەت بە پێشانگەی كتێبی گەلاوێژ

وشە:
- ئێران بە پەیجی ساختە گەنجانی رۆژهەڵات دەخاتە مەترسییەوە
- لیوا كەیوان میرزا، بەڕێوەبەری گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان: هیچ بەرپرسێك لەسەر بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر نەگیراوە
- داوای چۆڵكردنی 16 گوندی كوردی لە كەركوك دەكرێ‌
- حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: لە كوردستان گەندەڵی زۆر لەوە زیاترە كە ئێمە باسمان كردووە
- بازاڕەكانی كوردستان پڕ لە كەلوپەلی ماوەبەسەرچوو دەبن
- ئوتومبێلی كارەبایی گەیشتە بازاڕی كوردستان
- پلان هەیە ژمارەی گەشتیاران لەمساڵدا بگاتە سێ‌ ملیۆن و 500 هەزار كەس
- شۆستەكانی هەولێر لەبەر ئوتومبێل بەر رێبوار ناكەوێت
- ماڵی بەساڵاچووانی دهۆك بووەتە پەناگەی بێ‌ كەسان
- ئەمساڵ باران كڵاشفرۆشی بێ‌ بازاڕ كرد

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure