خۆپیشاندانەکانی سودان: خانمان ڕابەرایەتی گۆڕان دەکەن

هەواڵ / جیهان :: 24/04/2019‌ :: 283‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

کچە قوتابیەک بەناوی ئالا‌‌ سەڵاح بووە سیمبوڵی خۆپیشاندانەکان پاش ئەوەی ڤیدیۆیەکی بڵاووبووەوە، تیایدا دروشم دژی عومەر ئەلبەشیری سەرۆکی سودان دەڵێتەوە.

ئەم کچە تەمەن 22 ساڵە بە جل و بەرگی سپیەوە دەرکەوت و نازناوی (شاژنی نوبیەکانی) لێنرا، ئالا‌‌ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی وتی: "من هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم ببمە سیمبوڵی خۆپیشاندانەکان".

ئەم کچە یەکێک بوو لەو ژنانەی لەکاتی خۆپیشاندانەکان دژی عومەر ئەلبەشیری سەرۆکی سودان خۆپیشاندانیان کرد و سەلماندیان هێندەی پیاوان ڕۆڵیان هەیە لەو گۆڕانکاریانەی بەسەر وڵاتی سودان دێت.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure