دواڕۆژ نهێنی رازیبوونی گۆڕان به‌ داوایه‌كی پارتی ئاشكراده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 24/04/2019‌ :: 2752‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پاش په‌یوه‌ندییه‌كی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌ركی پارتی به‌ به‌رپرسانی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رازیبوون به‌ زیادكردنی جێگرێكی تر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكی دیكه‌یان پێبدرێت.


ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دانوستانكارى پارتی كه‌ داوای كرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه‌، بۆ دواڕۆژ ئاشكراى كرد: نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌فته‌ى رابوردوو په‌یوه‌ندی به‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و مسته‌فاى سه‌ید قادر كردووه‌، بۆ رازیبوونیان بە داواکەی یەکێتی بۆ زیادکردنی جێگرێکی دیکە بۆ سەرۆکی هەرێم، ئه‌وانیش به‌ بێ به‌رامبه‌ر و داواكردنی پۆستی دیكه‌، رازیبوون به‌و داوایە.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دانوستانكارى پارتی باسی له‌وه‌شكرد: سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ده‌بێت، به‌ڵام ناونانرێن جێگری یه‌كه‌م و دووه‌م، به‌ڵكو جێگره‌كه‌ى گۆڕان ده‌سه‌ڵاتی زیاتری ده‌بێت له‌ جێگره‌كه‌ی یه‌كێتی و جێگره‌كه‌ى یه‌كیتى ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی ده‌بێت، نه‌ك سه‌ربازی، چونكه‌ پارتی پێیوتوون وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ لای ئێوه‌یه‌و پۆستێكی سه‌ربازییه‌.

وابڕیاره‌ (سبه‌ى پێنجه‌شممه‌ 25ی نیسانی 2019) مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌سعود بارزانى دوابڕیار له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتیى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بدات.

داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure