به‌رهه‌مێكی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی وڵاتان ده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 4072‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، زریان محەمەد

لەشاری سلێمانی گەورەترین کارگەی دروستکردنی قتوی ئەلەمنیۆم ھەیە کە به‌رهه‌مه‌كه‌ی ساڵانه‌ ده‌گاته‌ دوو ملیار قتوو و ھەناردەی وڵاتانی دەرەوە ده‌كرێت.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی وت: "یەکێک لەھەرە کارگە گەورەکانی دروستکردنی قتوی بەرھەمە غازییەکان لەشاری سلێمانییەو توانای گەورەی ھەیەو بەرهەمەکەی ھەناردەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت".

وتیشی: "کارگەی ڕۆیاڵ کان بۆ دروستکردنی قتوی ئەلەمنیۆم بۆ خواردنەوە گازییەکان و شەربەت کە لەیەک خولەکدا ٢٢٠٠ قتو دروست دەکات بە قیاسی١٥٠ ملم و ٣٣٥ ملم و ١٨٥ ملم و ٢٥٠ ملم كه‌ ساڵانە بەرھەمی دەگاتە دوو ملیار قتوو و هه‌نارده‌ی وڵاتانی تورکیا و ئێران و مەقەدۆنیا و ئەلبانیا دەكرێت و لەناوخۆشدا سودی لێوەردەگیرێت".

ئاماژەی بەوەشدا لەو کارگەیەدا ٢٥٠ کەس کاری تێدادەکات کە دەرفەتی کارکردنی باشی ڕەخساندووە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure