مه‌له‌وانگه‌ و یاریگایه‌ك له‌ناو چاكسازییه‌كدا له‌ هه‌رێم دروستده‌كرێن

هەواڵ / کوردستان :: 23/04/2019‌ :: 255‌ جار بینراوە

تاگ :: داد دهۆك

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

بەرێوەبەرایەتی چاکسازی ئافرەتان و نەوجوانان لە دھۆک دوو پڕۆژەی مه‌له‌وانگه‌ و یاریگا بۆ راگیراوانی چاکسازیەکە ده‌كاته‌وه‌.


زەکی ساڵح، بەڕێوەبەری چاکسازی ئافرەتان و نەوجوانان لە دھۆک (ئەمڕۆ سێشەممە 23ى نیسانى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: بۆ ئەوەی لە رووی جەستەیی و دەرونیەوە راھێنان بە گیراوان بکەن، بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌یان دوو پڕۆژەی نوێی بۆ ژنان و نەوجوانان جێبەجێکردووە.

وتیشی: "یەکێک لەو پڕۆژانە کردنەوەی یاریگایەکی وەرزشی تۆپی پێ-یه‌، ئه‌وى تریش مەلەوانگەیەکی تایبەته‌ بۆ ئەوەی راگیراوان لەرووی جەستەیی و دەرونیەوە بگەڕێنەوە باری ئاسایی".

زەکی ئاماژە بەوەشدا: لەناو چاکسازی ئافرەتان و نەوجواناندا لە دھۆک نزیکەی 100 گیراوی ئافرەت و نەوجوان ھەن.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure