عه‌بدولمه‌هدى: یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەمواردەکرێتەوە

هەواڵ / عێراق :: 23/04/2019‌ :: 230‌ جار بینراوە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەمواردەکرێتەوە، دەشڵێت: "بانگێشتنامەیەکمان ئاراستەى پاپای ڤاتیکان کردووە بۆ سەردانکردنی عێراق".


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نیسانی 2019) لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران دەنگیداوە لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

عه‌بدولمه‌هدى وتیشی: "هەماهەنگی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە بەردەوامە بۆ راوەدونانی پاشماوەی داعش".

ئاماژەی بەوەشدا: عێراق پلانێکی باشی هەیە بۆ گەشەپێدانی کەرتی بەرهەمهێنانی غاز، هەوڵیش دەدرێت لەم وەرزەدا کارەبا بەشێوەیەکی باشتر بدرێتە هاووڵاتیان بەراورد بە وەرزەکانی پێشووتر.

سه‌رۆك وه‌زیران ئەوەشی خستەڕوو: "بانگێشتنامەیەک ئاراستی پاپا پرانسیس، پاپای ڤاتیکان کراوە بۆ ئەوەی سەردانی مەزارگەی پێغەمبەر ئیبراهیم بکات لە عێراق".

ئا: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure