له‌ بەنداوێكه‌وه‌ هۆشداری ده‌درێتە هاووڵاتیان

هەواڵ / عێراق :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 11204‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


ئیدارەی بەنداوی موسڵ هۆشدارییەکی بەپەلەی بڵاوكردەوە لەوەی ئەو ماڵانەی نزیكی رۆخی رووبارەكەن ئەگەری ژێرئاوکەوتنیان هەیە.

(ئەمڕۆ سێشەممە) لە بەیاننامەیەكدا ئیدارەی بەنداوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: دەبێت ماڵەكانی نزیك رۆخی ئاوەكە بە خێراترین كات چۆڵی بكەن، لەبەرئەوەی مەترسی ژێرئاوکەوتنیان لەسەرە.

لەو بەیاننامەیەدا ئەوەش ئاشكراكراوە: بەهۆی بەردانەوەی زۆری ئاوەكە لە وڵاتی توركیاوە، بەنداوەكە توانای گلدانەوەی ئەو ئاوەی نییە و لە بەردانەوەی ئاوەكەشدا ئەگەری هەیە ئەو ماڵانەی دەكەونە رۆخی رووبارەكەوە ژێرئاو بکەون، لەبەرئەوە پێویستە چۆڵی بكەن.

 ئا: ک. س

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure