گفتوگۆ بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە گرنگەكان دەستپێدەكات

هەواڵ / کوردستان :: 23/04/2019‌ :: 86‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ


دیارترین مانشێتی بەشێک لە ڕۆژنامە کوردییەکان بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە.

كوردستانی نوێ‌: 

- گفتوگۆ بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە گرنگەكان دەستپێدەكات
- ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ‌ دەكات
- پڕۆژەیەك بۆ پاراستن و پارێزگاریكردن لە دەستنووسە مێژووییەكان لە سلێمانی
- لە سوریا خاچی سوور بەشوێن كارمەندە بێسەوشوێنەكانیدا دەگەڕێت .. لە 2013ەوە رفێنراون
- رووداوەكانی سودان ریاز و ئەبو زەبی نیگەران دەكەن .. پەیوەندی بە بەرژەوەندییەكانەوە هەیە
- داوا لە سعودیە دەكرێت دەست لە جەنگی یەمەن هەڵبگرێت

خەبات:
- لەم رۆژانەدا 68 ملیاری چوار مانگ بەسەریەكەوەی مووچەی پێشمەرگە رەوانەی هەرێم دەكرێت
- بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی رێوڕەسمی رێزلێنان لە مامۆستا كەلیموڵڵای تەوەحودی بەڕێوەچوو
* نێچیرڤان بارزانی: لایەنە سیاسییەكان دواجار هەر دەبێت بگەنە رێككەوتن
- سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری دەكات
- هەوڵی دەركردنی نزیكەی 80 خێزانی كورد لە كەركوك دەدرێت
- هەرێمی كوردستان لە پاراستنی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكاندا پێشەنگە
- لەم هەفتەیەدا ئەمریكا بڕیاری سفركردنی هەناردەی نەوتی ئێران دەدات
- گوتەبێژی پارتی: لەم یەك دوو رۆژە كۆتایی بە هەموو شتەكان دێت
- پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ئاوەدانكردنەوە و بیناسازی و وزە كرایەوە
- د. عەلی سندی: ساڵی 2020 لە هەرێم سەرژمێری دەكرێ‌
- رۆژی ژینگەی كوردستان .. پێویستمان بە هۆشیارییەكی باڵا هەیە، تا ئەوەی شوێنە گشتییەكان و رووبەرە گشتییەكان بە هی هەمووان بزانین و هەموومان بیپارێزین

زەمەن:
- هیچ بەهانەیەك نەماوە بۆ مانەوەی یەكەكانی 70 و 80
* لیوا روكن بەختیار راوێژكاری وەزارەتی پێشمەرگە: پڕۆژە ئامادەیە و تەنها بڕیارلێدانی ماوە
- بەغدا 45% دەرمان بۆ هەرێم دابین دەكات
- مەسیحییەكانی كوردستان داوای پۆستی سیادیی دەكەن
- كەركوك خۆی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا ئامادە دەكات .. ژمارەی كورسییەكانی لە 41ەوە دەبێت بە 12
- د. كاوە مەحمود، سكرتێری حیزبی شیوعی: ناچینە ناو حكومەتی پارتی و یەكێتی و گۆڕانەوە
- ماكرۆن بۆ شاندی رۆژئاوای كوردستان: پشتیوانی فڕەنسا بۆ كورد بەردەوام دەبێت 
- ریفراندۆمی میسرییەكان بۆ هەمواركردنی دەستوور
- پشتە و كێلێ‌ و شۆشمێ‌ چاوەڕێی ئۆكەی ئێرانن 
- تەواوكردنی هەیكەلی وەزارەت و دانانی ماستەرپلانی كارەبا
- ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت .. كوردستان زیاتر لە چوار ترلیۆن دیناری لەكیس دەچێت
- عێراق بە رێگاوەیە بۆ بوون بە دووەم وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت
- بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگاری سلێمانی: داهاتی هاتوچۆی سلێمانی مانگانە 12 ملیار دینارە
- لە هەرێمی كوردستان نزیكەی یەك ملیۆن و 700 هەزار ئوتومبێل تۆماركراون
- لیستێكی نوێیان بەرز كرایەوە بۆ حكومەت .. یەكەمەكانی زانكۆ لە چاوەڕوانی كابینەی نوێدا

هەولێر:
- لە شار و شارۆچكەكانی كوردستان یادی 121 ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردی كرایەوە
- میدیا جیهانییەكان: كریستیانەكانی عێراق لەبەر هەڕەشەی گروپە توندڕەوەكان ناگەڕێنەوە ناوچەكانیان
- ئەمریكا ملیۆنان دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال تەرخان دەكات
- كۆمسیۆن دەست بە تۆماركردنی ناوی ئاوارەكان دەكات .. بنكەی تۆماركردنی بایۆمەتریش زیاد دەكات
- عێراق و هەرێمی كوردستان لە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەبەخشرێن
- لە هەرێمی كوردستان (56) قوتابخانە خوێندنیان بە زمانی سریانییە
- ژمارەی قوربانییەكانی سریلانكا بەرز دەبێتەوە.. 290 كوژراو و 500 بریندار
- بازاڕی گژوگیای بەهارە جمەی دێت .. زۆركەس بە فرۆشتنی گژوگیای بەهارە، بژێوی پەیدا دەكەن

باس:
- سەبارەت بە خانەنشینكردنی پلە باڵاكان حكومەت رێنماییەك هەڵدەوەشێنێتەوە
- 5 وەزارەت و 27 ملیار دیناری كارەبا قەرزارن
- 400 ملیۆن دۆلاری تر دەدرێتەوە بە بەڵێندەران
- پارەی ئاو بەپێی پێوەری تازە وەردەگیرێت
* بەڕێوەبەری گشتیی ئاو: لە 1/7/2019ەوە ئەوەی پێوەری ئاوی نەبەستبێ‌، مانگانە 100 هەزار دینار غەرامە دەكرێ‌
- لەگەڵ وازهێنانی سێ‌ سەركردەكەی كۆمەڵی ئیسلامی نزیكەی 300 ئەندام لە هەولێر دەستیان لەكار كێشاوەتەوە
- نەسر و یاسا و حیكمە لە یەكتری نزیك دەبنەوە .. مەیلی ئۆپۆزسیۆنبوونیان هەیە
- تەنیا لە سنووری یەك ناحیەی كەركوكدا مەترسیی تەعریبكردن و داگیركردنی 40 گوندی كورد لەئارادایە
- بەهۆی داعش و حەشدی شەعبییەوە 7 گوندی كوردان لە قەرەتەپە چۆڵ دەكرێن
- لە كەركوك بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە هۆشبەرەكان بووەتە دیاردە
- سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: چەندین بەرپرس دراونەتە دادگا .. زیاتر لە 400 دۆسێی گەندەڵی لە كوردستاندا كاریان تێدا كراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure