گه‌شته‌كه‌ى حه‌سه‌ن روحانى بۆ سنه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 23/04/2019‌ :: 1513‌ جار بینراوە
حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23 نیسان، پارێزگارى سنه‌ رایگه‌یاند: گه‌شته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ پارێزگاى سنه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، ده‌شڵێت "ناله‌بارى كه‌شوهه‌وا هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى گه‌شته‌كه‌یه‌".


بڕیاربوو رۆژى چوارشه‌ممه‌ 24ى نیسان، حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌  یاوه‌رى وه‌فدێكى ئابورى سه‌ردانى پارێزگاى سنه‌ بكات له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.

به‌همه‌ن مورادیان، پارێزگارى سنه‌ به‌ میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌: "گه‌شته‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ پارێزگاى سنه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌هۆى ناله‌بارى كه‌شوهه‌واوه‌ و دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رماوه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن
 بڵاوکردنەوە:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure