پیلانداڕێژه‌رى هێرشه‌كانى سریلانكا ئاشكرا بوو

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 1621‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


یه‌كشه‌مه‌ى رابردوو 21ى نیسانى 2019 چه‌ند هێرشێكى خوێناوى ژماره‌یه‌ك كه‌نیسه‌و ئوتێله‌كانى سریلاناى گرته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 290 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 500 تریش بریندرابوون، ئه‌و روداوه‌ زوومى میدیاى ئه‌و وڵاته‌و جیهانیشی خسته‌ سه‌ر پیلانداڕێژه‌رى ئه‌و هێرشانه‌ كه‌ ناوى زه‌هران هاشمه‌و سه‌ر به‌ گروپى ته‌وحیدى نیشتمانى تونده‌ڕه‌وه‌.

له‌دواى هێرشه‌كان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى سریلانكا 13 كه‌سیان به‌ تۆمه‌تى تێوه‌گلان له‌و هێرشانه‌دا ده‌ستگیركرد كه‌ سه‌ر به‌ گروپى ته‌وحیدى نیشتیمانى توندڕه‌و بوون و ده‌سیان له‌و هێرشانه‌دا هه‌بووه‌. 

به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى جیرۆزالیم پۆستى ئیسرائیلی زه‌هران هاشم كه‌ سه‌ر به‌و گروپه‌یه‌ پیلانداڕێژه‌رى هێرشه‌كان بووه‌. 

 زه‌هران هاشم له‌ ئوتێلێكى سریلانكاوه‌ به‌ناوى شانگریلا سه‌رپه‌رشتى هێشه‌كانى كردووه‌ و مانگێك به‌ر له‌ ئێستاش پیلانی هه‌بووه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر كۆمسیۆنى باڵاى هند له‌ كۆڵۆمبۆى پایته‌خت، به‌ڵام پلانه‌كه‌ى شكستى خواردووه‌.

گروپى ته‌وحیدى نیشتمانى توندڕه‌و مێژوویه‌كى ره‌شى هه‌یه‌ له‌و تاوانانه‌ى په‌یوه‌ندیان به‌ ره‌گه‌ز په‌رستیه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌ساڵى 2017 ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانى ئه‌و گروپه‌ دادگایی كران به‌تۆمه‌تى سوكایه‌تیكردن به‌ په‌یكه‌رى بوزا.

 هاوكات رۆژنامه‌ى میرۆرى بریتانی له‌سه‌ر زارى روهان كوناراتنا پسپۆرى ئه‌منییه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ گروپى ته‌وحیدى نیشتمانى سریلانكا باڵێكى گروپى داعشه‌ و به‌شێك له‌ هاوڵاتیانى سریلانا له‌رێگه‌ى ئه‌و گروپه‌وه‌ چوونه‌ته‌ سوریاو عێراق بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌داعشه‌وه‌.
 داڕشتنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure