سلێمانی: 62 ساڵە هێندەی ئێستا باران نەباریوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 415‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک رایگەیاندوە کە سلێمانی ریکۆردی مێژووی بارانبارینی شکاندوە.

باسی لەوەشکردوە: کە لە ئەمساڵدا و تائێستا 1260 ملیم باران باریوە کە بڕێکی زۆری بارانە.

ئاماژە بەوەشکراوە لە ساڵی 1957دا و تا ئەم ساتە تەنیا 1240 ملیم باران باریبوو، بۆیە لە ماوەی 62 ساڵدا هێندەی ئەمساڵ باران نەباریوە.

ئا: چ.ع

 بڵاوکردنەوە:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure