پۆلیس ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌م گه‌نجه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 23/04/2019‌ :: 2751‌ جار بینراوە
وێنه‌ى موحه‌مه‌د عه‌دنان موحه‌مه‌د

دواڕۆژ

شه‌وى رابردوو (دووشه‌ممه‌ 23ى نیسان) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان راگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى گه‌نجێكه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ماڵ چووه‌ته‌ده‌ره‌وه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، ئاشكراشیكردووه‌ "هه‌ركه‌س زانیارى هه‌یه‌ له‌سه‌رى پێویسته‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكات".


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئێوارەی دووشەمە هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایە لای پۆلیس و ئاگاداری کردینەوە کە کوڕەکەی بەناوی موحه‌مه‌د عه‌دنان موحه‌مه‌د لەدایکبووی ساڵی 2000 کە پیشەی خوێندکارە و دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارە لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "بەپێی ئەو وێنەیەی لەکامێرای چاودێریەوە دەستکەوتووە ناوبراو کراس و پانتۆڵێکی رەشی لەبەردایە".

له‌ كۆتایى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "لەئێستادا بنکەی پۆلیسی شەهیدان بەپێی مادەی 421 دەستی بەلێکۆڵینەوە و گەڕان کردووە، داوا لەهاوڵاتیانی سنووری گەرمیان دەکەین هەرکەس زانیاری لەسەر ناوبراو هەبوو راستەوخۆ لەڕێگەی ژمارە 104وە ئاگادارمان بکاتەوە".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن
 بڵاوکردنەوە:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure