کیم جۆنگ ئون و پوتین کۆدەبنەوە

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 97‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پیۆنگ یانگ رایگەیاند: کە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور بەمنزیکانە سەردانی روسیا دەکات و لەگەڵ ڤلادمێر پوتین، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئاژانسی ناوەندی رەسمی کۆریای باکور ئاشکرایکردوە: کە سەردانەکەی ئون لەسەر بانگهێشتی پوتین-ە و ئەجێندای سەردان و دیدارەکانیش نەخراونەتەڕوو.

هاوکات 18ی ئەم مانگە کۆشکی کرملین رایگەیاند کە لە کۆتایی مانگی نیساندا سەرۆکی کۆریای باکور سەردانی روسیا دەکات.

ئا: چ.ع

بڵاوکردنەوە:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure