بوومه‌له‌رزه‌ چه‌ند شارێكى كوردستانی هه‌ژاند

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 13790‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 


به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 23ى نیسانى 2019 ) بوومه‌له‌رزه‌ چه‌ند شارێكى كوردستانى له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و قه‌زاى خانه‌قینى سنورى پارێزگاى دیاله‌ هه‌ژاند. 

 

 ده‌سته‌ى كه‌شناسی عێراق به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ چه‌قى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ى قه‌سر شیرین بووه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان  به‌ گوڕى 3.6 پله‌ به‌پێوه‌رى رێخته‌ر و له‌ سنورى شارى خانه‌قینیش هه‌ستيپێكراوه‌.

 هاوكات به‌پێى سایتى ئێرسكوه‌یكى جیهانى گوڕى بوومه‌له‌زه‌ركه‌ى خانه‌قین 2.5 پله‌ بووه‌ به‌پێوه‌رى رێخته‌ر.

داڕشتنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure