هاوپه‌یمانى قەرار هه‌ڕه‌شه‌ى جیابوونه‌وه‌ دەکات

هەواڵ / عێراق :: 23/04/2019‌ :: 160‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

هاوپه‌یمانى قەرار، هه‌ڕه‌شه‌ى جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوپه‌یمانى ئیسڵاح و بیناى كرد و ده‌بێته‌ ئۆپۆزسیۆن.


ئه‌سیل نوجێفى، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى قەرار به‌ رۆژنامه‌ى شرق ئەلئەوسەتى سعودى راگه‌یاندووه‌: ئاشكرایه‌ هه‌ندێك قه‌واره‌ى ناو هاوپه‌یمانى ئیسڵاح به‌ته‌نها كار بۆ خۆى ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر لێكگه‌یشتن ده‌كات، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌بینین مانه‌وه‌مان به‌ ئۆپۆزسیۆنى له‌م قۆناغه‌دا باشتره‌.

ده‌شڵێت: "هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م پرسه‌ به‌ نزیكترین كات یه‌كلایى بكه‌ینه‌وه‌ و مانه‌وه‌مان به‌ ئۆپۆزسیۆنى باشتره‌، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن رێگرى بكه‌ن، چونكه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ ئۆپۆزسیۆن بوون كاریگه‌ریى له‌سه‌ریان هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ر شتێك بده‌ن له‌ پێناو به‌شداریكردن له‌ حكومه‌تدا، له‌ كاتێكدا كه‌ كاروانى چاكسازى پێویستى به‌ چاوپیاخشانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ ئاڕاستەی ئۆپۆزسیۆن بوون".

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئیسڵاح و بینا نوجێفى جه‌ختیشی كردووته‌وه‌: تێگه‌یشتنێكى گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان فه‌تح و سائیرون، به‌ڵام روون نییه‌ كه‌ هه‌ندێك لایه‌نى ناو ئیسڵاح هه‌ن لێكتێگه‌یشتن ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نى ناو بینا، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر تێگه‌یشتنى هه‌مان ئه‌و قه‌وارانه‌ دروست ده‌كات.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure