له‌ ناوچەیەکی کوردستان منداڵێكی ساوا دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 430‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

دوێنێ دووشەممە 22ی نیسانی 2019 له‌ ناحیه‌ى مه‌نده‌لى سەر بە قەزای خانەقین، منداڵێكى ساوا به‌ فڕێدراوی دۆزرایه‌وه‌، پۆلیس ده‌ڵێت: "منداڵه‌كه‌ كچه‌و كه‌سوكارى دیار نییه‌و كه‌سیش ده‌ستگیرنه‌كراوه‌".  


غالب عه‌تییه‌، وته‌بێژى پۆلیسى دیاله‌ به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ ناحیه‌ى مه‌نده‌لى له‌ خۆرئاواى خانه‌قین منداڵێكى تازه‌ له‌ دایكبوو به‌ فڕێدراوى دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌ نێو پارچه‌ك كارتۆن دانرابوو. 

وتیشى: "منداڵه‌كه‌ كچه‌و بارى ته‌ندروستى جێگیره‌ و تاوه‌كو ئێستا كه‌سوكارى دیار نییه‌ و كه‌سیش له‌سه‌ر فڕێدانى ده‌ستگیرنه‌كراوه".

ئه‌و منداڵه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕێوشوێنى پێویستى بۆ بگیرێته‌به‌ر. 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure