"هێشتا كورد رێكنه‌كه‌وتووه‌ له‌سه‌ر ناوێك بۆ وه‌زاره‌تی داد"

هەواڵ / عێراق :: 22/04/2019‌ :: 286‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

سه‌ركرده‌یه‌كى ئیئتلافى سائیرون ئاشكراى ده‌كات: چه‌ند كاندیدێك بۆ پۆستى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق، دراونه‌ته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و ده‌ڵێت: "هێزه‌ كوردییه‌كان تا ئێستا هیچیان له‌باره‌ی كاندیدێك بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد به‌ فه‌رمى رانه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ له‌سه‌ری رێككه‌وتبن".

رائد فه‌همى په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌ى ئیئتلافى سائیرون ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ى نیسانى 2019 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ناوى چه‌ند كاندیدێك دراوه‌ته‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه‌ رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر هه‌یه‌، هاوكات ئازادى ده‌ستنیشانكردنى هه‌ركام له‌و كاندیدانه‌ش دراوه‌ته‌ سه‌رۆك وه‌زیران.

سه‌باره‌ت به‌ خۆكاندیدكردنى فالح فه‌یاز بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، رائد فه‌همى ئاشكرایكرد، ئه‌وه‌نده‌ى من زانیاریم هه‌بێت، فالح فه‌یاز له‌ خۆكاندیدكردن بۆ ئه‌و پۆسته‌ كشاوه‌ته‌وه‌.

له‌باره‌ى پۆستى وه‌زاره‌تى داد له‌ كابینه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى سائیرون ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌كرد: دیاریكردنى كاندیدى ئه‌و پۆسته‌ له‌لاى هێزه‌ كوردییه‌كانه‌، ئه‌وانیش تا ئێستا هیچیان له‌باره‌وه‌ به‌ فه‌رمى رانه‌گه‌یاندووه‌ كه‌ له‌سه‌ری رێككه‌وتبن.
 
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure