وادەی واژۆكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتى و پارتی ئاشكرابوو

هەواڵ / کوردستان :: 22/04/2019‌ :: 3974‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

دواى ڕازیبوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر زیادكردنى جێگرێكى دیكه‌ بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم، وابڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا پارتى دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببنه‌وه‌و به‌فه‌رمى ڕێككه‌وتنى نێوانیان واژۆ بكه‌ن.

ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند: شاندى دانوستانكارى پارتى و یه‌كێتى له‌ئێستادا خه‌ریكى ئاماده‌كاریى پڕۆتۆكۆلێكن  به‌مه‌به‌ستى واژۆكردنى ڕه‌شنووسى رێككه‌وتنى نێوانیان له‌باره‌ى پشكى یه‌كێتى له‌ كابینه‌ى داهاتوو كە وابڕیارە له‌م هەفتەیەدا رێككەوتننامەكە واژۆ بكرێت".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتی ئاشكراشیكرد: واژۆكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌بێت و له‌ ئێستاشدا یه‌كێتى چاوه‌ڕێى پارتى ده‌كات تاوه‌كو له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌و پاشان ڕێككه‌وتنه‌كه‌ واژۆبكه‌ن.

وتیشى: "پێناچێت دانیشتنى په‌رله‌مان له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێش واده‌ى واژۆكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێت".
 
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure