كەشناسی وادەی كۆتاییھاتنی بەفر و باران ئاشكرادەكات

هەواڵ / کوردستانی :: 22/04/2019‌ :: 23266‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى كەشناسی و بومه‌له‌رزانى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شه‌پۆله‌ى ماوه‌ى دوو ڕۆژه‌ هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ى لاواز ده‌بێت.


بژار ئه‌كره‌م، لێپرسراوى به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند: ئەو ناجێگیرییەی کەشوهەوا له‌ئەمشه‌و دووشه‌ممه‌وه‌ لە ھەولێر و دھۆك كاریگه‌رییه‌كه‌ى كۆتایی دێت و لە سنوورى سلێمانی و ھەڵەبجە تا سبەی بەردەوام دەبێت.

ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد: بۆ سبەی سێشەممە 23ى نیسان تەنیا لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارانی پچڕپچڕ ھەیە، پاشان بۆ ماوه‌ى چەند رۆژێك كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان سەقامگیریی بەخۆیەوە دەبینێت و پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكات.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure