زانیاری لەبارەی ئەو نەخۆشەی دوو چەقۆ و دوو قەڵەمی قوتدابوو

هەواڵ / کوردستان :: 23/04/2019‌ :: 3382‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێر، له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمەندا دوو چه‌قۆ و دوو قه‌ڵه‌م له‌ گه‌ده‌و سورێنچکى گه‌نجێكى هه‌ولێر ده‌رهێنرا.

 

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: نەخۆشێک بە ناوی (د) کە تەمەنی (30) ساڵە بەهۆی ئازاری ناو سکیەوە سەردانی نەخۆشخانەى فریاكه‌وتنى رۆژهه‌ڵاتى هه‌ولێرى كرد، به‌ڵام دواى ئه‌نجامدانى پشکنینی تیشكی ده‌ركه‌وت كه‌ دوو چه‌قۆو دوو قه‌ڵه‌م له‌نێو گه‌ده‌و سورێنچكى گه‌نجه‌کەدایە.

وتیشى: ئه‌و گه‌نجه‌ به‌هۆى ناله‌بارى بارى ده‌روونى قەڵەم و چەقۆکانی قوتداوە، بۆیه‌ سه‌ره‌تا هه‌وڵدرا، لە رێگه‌ى نازووره‌وه‌ دەربهێندرێت، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی  شوێنه‌كانییه‌وه‌ نەتوانرا، بۆیە توانرا بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکی ده‌گمه‌ن ژیانی رزگار بکرێت.

رونیشیکردەوە: لە ئێستادا دۆخی تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە.

پ:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure