حەسەن نەسروڵا: ڕەنگە ئەم هاوینە ئیسرائیل جەنگێکى لەناکاو لە دژمان بەرپابکات

هەواڵ / جیهان :: 22/04/2019‌ :: 177‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

رۆژنامەى (الرأى) کوێتی ئاشکرایکرد، کە (حەسەن نەسرولڵا) ئەمیدارى گشتى حیزبوڵای لوبنانی پێیوایە ئەم هاوینە جەنگێکى لەناکاو لەگەڵ ئیسرائیل بەرپادەبێت.


لەوبارەیەوە دوێنێ (یەکشەممە ٢١ى نیسان) رۆژنامە کوەیتییەکە نوسیویەتى:"نەسروڵا لە کۆبونەوەیەکیدا ئاگادارى سەرکردەکانى کردۆتەوە، کە رەنگە خۆى و هەندێک لە سەرکردەکانى لە لایەنى ئیسرائیلەوە بکرێنە ئامانج و بکوژرێن و پێیانى راگەیاندووە، کە ئەوە ماناى نییە کە حیزبەکەى کۆتایی پێدێت، چونکە حیزبوڵا بەشێکە لە کۆمەڵگاى لوبنانى و هەمیشە زیندوە و لەناو ناچێت.

ئەوەشى خستۆتەڕوو، کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وەک سەرکردەکانى دیکە دوودڵ نییە لە بڕیاردان کە ڕەنگە لە پڕێکدا جەنگ بەرپابکات، وەکو ئەوەى لە ساڵى ٢٠٠٦ و ٢٠٠٨ لە غەززە ئەنجامیدا، بۆیە پێویستە لەسەرمان خۆمان بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە بکەین.

وە: ئاکۆ زەنگەنە







  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure