80 ساڵه‌ بارانبارین به‌مشێوه‌یه‌ نەبووە

هەواڵ / کوردستان :: 22/04/2019‌ :: 1198‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر


ماوەی 80 ساڵە ئەو بڕە بارانەی ئەمساڵ لەهەرێم باریوە، تۆمار نەكراوە، بەجۆرێك له‌ هه‌ندێ قه‌زا و ناحیه‌ له‌سه‌رووی 2 هه‌زار ملیمەوەیە‌.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، بڕی بارانی باران به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو دوو ئه‌وه‌نده‌یه ‌و ئه‌مساڵ به‌راورد  ساڵی رابردوو  زۆرترین رێژه‌ی بارانبارین له‌ سه‌نته‌ری پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ‌و سلێمانی تۆماركراوه‌ و ڕێژه‌ی ئاستی بارانبارینی ئه‌مساڵیش له‌ هه‌ندێ قه‌زا و ناحیه‌ له‌سه‌رووی 2 هه‌زار ملیمەوەیە‌.

به‌پێی داتا و ئاماره‌كانی كه‌شناسی، جیاوازی بڕی بارانبارینی ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو تاوه‌كو 22ی نیسانی 2019 به‌م شێوه‌یەیە: 

ئه‌مساڵ هه‌ولێر 561.3 ملم باران زیاتر باریوه‌ له‌ ساڵی رابردوو ، سلێمانی 552.6 ملم باران زیاتر باریوه‌ له‌ ساڵی رابردوو ، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 592.6 ملم له‌  ساڵی رابردوو  باران زیاتر باریوه‌، كه‌ركوك 295.6 ملم باران زیاتر باریوه‌ له‌ ساڵی رابردوو ، دهۆك 793.5 ملم باران زیاتر باریوه‌ لە ساڵی رابردوو .

به‌وپێیه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه‌ و دهۆك و سلێمانی به‌راورد به‌  ساڵی رابردوو  رێژه‌ی بارانبارینیان‌ دوو ئه‌وه‌نده‌یه‌ ‌و به‌پێی داتاكانی كه‌شناسیش له‌ ساڵی 1941ه‌وه‌ ئه‌و رێژه‌ بارانبارینه‌ تۆمار نه‌كراوه‌.

بڕی بارانبارین له‌ هه‌ندێ قه‌زا و ناحیه‌ی وه‌ك مێرگه‌سۆر و دینارته‌ گه‌یشتۆته‌ دوو هه‌زار ملم.

جیاوازی بڕی بارانبارینی ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ پارساڵ:

 
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە