نێچیرڤان بارزانی: رۆژانی خۆشتر بەڕێوەیە

هەواڵ / کوردستان :: 22/04/2019‌ :: 12068‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نووسینگەی هەولێر

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: "لایەنە سیاسییەكان دواجار هەر دەبێت بگەنە رێككەوتن و با وا تێنەگەین كە دیموكراسی تەنیا بۆ گەورەكانە، بەڵكو بچوك و گەورەكان كە لەهەڵبژاردن دەنگیان هێناوە، دەبێت مافیان پێبدرێت".

له‌ میانه‌ی وتاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت لە رێوڕەسمی رێزلێنان لە مێژوونوسی کوردی خۆراسان کەلیموڵا تەوەحودی، (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی نیسان) ڕایگه‌یاند: دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت ئاساییە و بەرژەوەندی هەرێم وا دەخوازێت كاتی تەواو بدرێت بە لایەنەكان، چونكە داهاتوویەكی سەقامگیرتر دروستدەكات".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ دیموكراسییه‌تدا ئیشكالییه‌ت هه‌یه ‌و ئاساییشه‌ لەپڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا لایه‌نی زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ قسه‌ی خۆیان هه‌بێت.

 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی وت: "رۆژانی خۆشتر چاوەڕێی كوردستان دەكات و پێكەوە هەنگاو دەنێین بەرەو كوردستانێكی بەهێز بۆ هەموو لایەك".

داڕشتنەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure