یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی سعودی له‌ نه‌جه‌ف ده‌نیشێته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 22/04/2019‌ :: 93‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا


فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی نێوده‌وڵه‌تی، (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ی نیسانی 2019) ئاشكرایكرد: ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی سعودیه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌نیشێته‌وه‌.

 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "کاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانی سعودیه‌ رۆیاڵ جێت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ ده‌نیشێته‌وه"‌.

 

روونیشیكردۆته‌وه‌: فڕۆكه‌كه‌ راسته‌وخۆ لەسعودیه‌وه‌ دێت، شاندێكی باڵای ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یانه‌وێت زیاره‌تی نه‌جه‌ف-یش بكه‌ن.


له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی شاندی باڵای عێراقدا، بۆ عه‌‌رەبستانی سعودی، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی عێراق، لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف بوو كه‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد: بۆ یه‌كه‌مینجار هێڵی ئاسمانی نێوان سعودیه‌ و نه‌جه‌ف به‌بێ ترانزێتی به‌حرەین دێته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف.
 
پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە