عومەر بەشیر جەڵتە لێیداوە و مانی لەنانخواردنیش گرتووە

هەواڵ / جیهان :: 22/04/2019‌ :: 297‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

(دوێنێ یەکشەممە 21ى نیسان) سەرچاوەیەکى پزیشکى بە میدیاکانی سودانی راگەیاندوە: " کە عومەر بەشیر، سەرۆکى لەکارلادراوى سودان، چەند رۆژێک پێش ئێستا جەڵتەیەکى سووک لێیداوە و دواى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە و وەرگرتنى چارەسەرى پێویست بارى تەندروستى جێگیر بووە و گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەو شوێنەى لێی زیندانیکراوە.


وتیشى: "ناوبراو بارى تەندروستى بەرەو خراب بوون دەڕوات و لە ئێستادا مانى گرتووە و خواردن و ئەو دەرمانانە ناخوات کە بۆى ئامادە دەکرێن و تەنیا لەسەر موغەزى دەژی".

لەلایەکى دیکەشەوە رۆژنامەى (الانتباهیة )ى سودانى، وردەکارى زیندانیکردنى بەشیرى ئاشکراکرد و نوسیویەتى: "ناوبراو لە 17ى نیسانەوە لە بەندینخانەى کۆبەر زیندانیکراوە و ژوورەکەى یەک تەلەفزیۆن و موبەریدەیەک و دوو قەروێڵە و دوو کورسى تیادایە، بەڵام 17 لێپرسراوەکەى دیکە کە بەمدواییە زیندانیکرابوون، ژوورەکانیان موبەریدە و تەلەڤزیۆنى تیادانییە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure