ساتی خۆتەقاندنەوەی هێرشبەرێكی رووداوەكەی سریلانكا بڵاوكرایەوە

هەواڵ / جیهان :: 22/04/2019‌ :: 9608‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


یەكێك لە خۆكوژەكانی هێرشەكەی دوێنێی سریلانكا ساتی هاتنە ناوەوەی بۆ ناو یەكێك لە كڵێساكانی سریلانكا بڵاوكرایەوە كە جانتایەكی بەشانەوەیە و  بەشێوەیەكی خێرا خۆی دەكات بە كڵێسای Katuwapitiyaدا.

 

كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكانی سریلانكا هەموو گرتە ڤیدیۆییەكەیان بڵاونەكردۆتەوە، بەڵام وادەردەكەوێت كە ئەو گەنجەی خۆی دەتەقێنێتەوە تەمەنی لە بیستەكاندا بێت و بەڕەگەز سریلانكیشە.

 

لەدوای رووداوەكەش بەهۆی ئەوەی هەموو جەستەی بەكاریگەریی ئەو تەقەمەنییەی پێیبووە نەشێواوە، ناسراوەتەوە كە خەڵكی سریلانكایە، بەڵام ناوی هێشتا نەزانراوە.

 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure