ژمارەی قوربانییەکانی تەقینەوەکانی سریلانکا ئاشکرا کرا

هەواڵ / جیهان :: 22/04/2019‌ :: 317‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئەمڕۆ (دووشەممە 22ى نیسان) پۆلیسى سریلانکا ئاشکرایکرد: کە ژمارەى قوربانییەکانى ئەو تەقینەوانەى هۆتێل و کڵێساکانى ئەو وڵاتەى گرتبوەوە لە زیادبووندایە.


لەوبارەیەوە لێپرسراوێک لە پۆلیسى سریلانکا بێ ئەوەى ناوى ئاشکرا بکات بۆ ئاژانسى فرانس برێس دوا و وتى: "لە ئێستادا ژمارەى قوربانییەکانی ئەو رووداوانە گەیشتوەتە 290 کوژراو و 500 بریندار.

لەلایەکى دیکەشەوە سەرچاوەیەکى حکومى ئاشکرایکرد: کە (ماسیربیالا سیریسینا) سەرۆکى سریلانکا لەکاتى ئەو رووداوانە لە دەرەوەى وڵات بووە و بە بیستنى هەواڵەکە، داواى کۆبوونەوەیەکى بەپەلەى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتمانى کردووە بەسەرپەرشتى (ویکەر میسینگ) سەرۆک وەزیرانى وڵاتەکەى.

لەبارەی ئەو زنجیرە تەقینەوانەش، وتەبێژێکى سەربازى لە سوپاى سریلانگا ئاشکرایکرد: کە ئیجرائاتى ئەمنى توندوتۆڵ گراوەتەبەر و بڵاوە بە سەربازەکانى سوپا کراوە بۆ پاراستنى دامودەزگا حکومییەکان و فرۆکەخانەى کۆڵۆمبۆى نیودەوڵەتى.

لاى خۆشییەوە (ئەکیلا فیراج کاریاواسام) وەزیرى پەروەردەى سریلانکا وتى: "رۆژانى دووشەممە و سێشەممە کراوە بە پشووى رەسمى و هیچ خوێندنگەیەک دەوامى نابێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ 8 تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانى ئەو وڵاتە روویاندابوو کە دوانیان خۆکوژیبووە و کڵێساکانى کردۆتە ئامانج کە بە بۆنەى جەژنى قیامەوە گردبوونەوەى تیادا ئەنجامدراوە و ئەوانى دیکەش 3 هۆتێلى گرتبوەوە بەناوى (شانگراى) و (لاکۆلۆمبۆ و کینگسبرى) و (سینامۆن گراند کۆلۆمبۆ) لەو وڵاتە.


وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure