ئەمریكا لەبارەی روودانی هێرشی تیرۆریستی دیکە لەسریلانکا هۆشداریدەدات

هەواڵ / جیهان :: 22/04/2019‌ :: 145‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت: پیلانی تیرۆریستی هەیە بۆ ئەنجامدانی هێرشی زیاتر لە سریلانكا.


(ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2019) وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە: ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆریستی هەیە و رەنگە ناوچە گەشتیارییەكان و بنكەكانی بازاڕكردن و گواستنەوەی گشتی لە سریلانکا بكرێنە ئامانج.

 

(دوێنێ یەكشەممە 21ی نیسانی 2019) زنجیرەیەك تەقینەوە كە ژمارەیان هەشت دانە بوو، لە دوو کەنیسە و دوو هۆتێل لە کۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانكا روویاندا.

 

تەقینەوەکان هاوکات بوون لەگەڵ جەژنی قیامەی مەسیحییەکان و ئاماری كۆتایی رووداوەكەش بریتییە لە كوژرانی 290 کەس و زیاتر لە 500 کەسیش بریندار بوون.

ئا: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure