کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق 53 بنکەی لەهەولێر کردەوە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 26703‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

(دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 21ى نیسان)، 53 بنكه‌ى نوێ بۆ تۆماركردنى بایۆمه‌ترى ده‌نگدان له‌ هه‌ولێر كرانه‌وه‌، له‌ دایكبووانى 1997 تا 2002، ده‌توانن خۆیان تۆماربكه‌ن، به‌رپرسى ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت: "هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ناوى خۆى تۆمارنه‌كات، له‌سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كاندا مافى ده‌نگدانى نابێت".


عەلی قادر، سەرۆکی ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "ئه‌و 53 بنكه‌یەى له‌ هه‌ولێر كراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ كارتى بایۆمه‌تریان ونكردووه‌ یاخود  پێشتر ناوى خۆیان له‌ سیستمى تۆمارى بایۆمه‌ترى هه‌ڵبژاردن تۆمارنه‌كردوه‌، ئه‌وا ده‌توانن سه‌ردانى بنكه‌كان بكه‌ن".

ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمسیۆن، داوا له‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ دایكبووى (1997تا 2002)ن سه‌ردانى نزیكترین بنكه‌ى تۆمارى ده‌نگدان بكه‌ن بۆ تۆماركردنى ناویان له‌  سیستمى بایۆمه‌ترى هه‌ڵبژاردن.

سەرۆکی ئۆفیسى هه‌ولێرى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌شڵێت: "هه‌ر هاووڵاتییه‌ك به‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك تۆمارى بایۆمه‌ترى نییه‌، ده‌توانێت سه‌ردانى بنكه‌ نوێییه‌كانى هه‌ڵبژاردن و بنكه‌كانى دیكه‌ بكات کە ئێستا كراونه‌ته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كه‌ له‌ داهاتوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، مافى به‌شداریكردنى نابێت".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن
بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure