سعودیه‌: له‌ هێرشێكدا چوار چه‌كدار كوژران

هەواڵ / جیهان :: 21/04/2019‌ :: 197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

میدیاانی سعودیه‌ بڵاویانكرده‌وه‌: (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی نیسانی 2019) هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هێرشێکی تیرۆریستییان بۆ سەر بنكه‌ی پۆلیسی "زولفی" لە باکووری ریازی پایتەختی سعودیە پوچه‌ڵكرده‌وه‌.


پۆلیسی سعودیە رایگەیاند: به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان تائێستا چوار کەس لە هێرشکەرەکان کوژراون.

بنكه‌ی پۆلیسی "زولفی" ده‌كه‌وێته‌ دووری 250 كیلۆمه‌تر له‌ ریازی پایته‌خته‌وه‌.


ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure