كاتی ده‌ستپێكردنی مووچه‌ی مانگی دوو ئاشكراكرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 71548‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ مانگی دوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دابه‌شكردنی مووچه‌ دواناكه‌وێت و له‌5ی مانگ ده‌ستپێده‌كات.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: مووچەی  مانگی  دوو  لە 5ی  مانگ  ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م و دووه‌م وه‌زاره‌ت پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌ وه‌ریده‌گرن".

مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند به‌هۆی نه‌بوونی سیوله‌وه‌ مووچه‌ی هه‌ندێك وه‌زاره‌ت دواكه‌وتووه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: "بۆ ئه‌م مانگه‌ کێشەی سیولە له‌ بانكه‌كاندا نابێت، بەهۆی  ئەوەی تاوەکو 5ی  مانگی ئایار، وه‌زاره‌تی سامانە سروشتییەکان 378 ملیار بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌نێرێت".

داڕشتنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure