بانکى بازرگانى عێراق یەکەم لقى خۆى لە سعودیە كرده‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 20/04/2019‌ :: 181‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژى پێنجشممەى رابردوو بانکى بازرگانى عێراقى، لقێکى لە وڵاتى سعودیە کردەوە، بەمەش دەبێتە یەکەم بانکى عێراقى کە لە دەرەوەى وڵات کرابێتەوە.


لەوبارەیەوە ئەو بانکە لەسەر ئەژمارى خۆى لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوک نوسیویەتى "ئەو لقە بە ئامادەبوونى فواد حسێن وەزیرى دارایى عێراق و ئەحمەد ئەلخلێفى پارێزگارى نەختینەی سعودیە و کۆمەڵێک لێپرسراو و بازرگان، لە گەرەکى (حى العلیا) لە ریازی پایتەختى سعودیە کراوەتەوە.

ئەوەشى خستووه‌تەڕوو: کە ئامانج لە کردنەوەى ئەو لقە بانکییە، پەرەپێدانى بوارى دارایى و بانکیى و بەهێزکردنى وەبەرهێنانە لەنێوان هەردوو وڵات و لەماوەیەکى نزیکدا، دواى تەواوبوونى رێکارە یاساییەکان بانکەکە دەست بەکارەکانى خۆى دەکات.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌: سۆران نوره‌دین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە