چه‌ند زانیارییه‌ك له‌ ساڵیادی له‌دایكبوونی هیتله‌ردا

هەواڵ / جیهان :: 20/04/2019‌ :: 297‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 

ئەدۆلف هیلتەر کە نازناوى (فۆرهۆر)ـە لە ٢٠ى نیسانى ١٨٨٩ لەدایکبووە، بەهۆى شکستهێنانى سوپاکەى لە جەنگى جیهانى دووەم لە بەرپەرچدانەوەى هێرشى هێزە هاوپەیمانییەکان بۆ سەر ئەڵمانیا لە ساڵى ١٩٤٥ خۆی کوشتووە.


هیتله‌ر لە ساڵى ١٩٢٠ چووه‌تە پاڵ حیزبى نازییەوەو سەرپەرشتى بانگەشەى نەژادى و فاشییه‌ت و رەگەزپەرستى کردووە، لە ساڵى ١٩٣٣ به‌سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردراوه‌و سیاسەتى دوژمنکارانە و فراوانکردنى سنوورى ئەڵمانیای پەیڕەوکردووە، لە ساڵى ١٩٣٩ وڵاتى پۆلەنداى داگیرکردووە و بووه‌تە دەسپێک بۆ بەرپاکردنى جەنگى جیهانى دووەم.

بەپێی ئەنجامى نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدڕاڵى ئەمریکى دەرکەوتووە لە ٣٠ى نیسانى ١٩٤٥ هیتلەر لە حەشارگەکەى خۆى هەڵاتووە و توانیویەتى بە ژێردەریاییەکى ئەڵمانى لە جۆرى U3523 بەرەو وڵاتى ئەرجەنتین هەڵبێت و لە کێڵگەیەک خۆی بشارێتەوە، بەڵام دواى دوو هەفتە بەهۆى شکستهێنانى لەو جەنگە خۆی کوشتووە.

دیاترین ئەو تاوانانەی هیتله‌ر ئەنجامیداون:

- کوشتنى ئەو کەسانەى بڕوایان پێی نەبووە و دژى وەستاونەتەوە

- سووتاندنى لاشەى ئەو مردووانەى کەوتوونەتە دەستە سوپاکەى

- ئەشکەنجەدان و کوشتنى هەموو هاووڵاتییەکى جولەکە و سووتاندنیان کە بە هۆلۆکۆست ناسراوە

- کوشتنى هەموو هاووڵاتییەک و سەربازێکى ئەڵمانى کە کەمئەندام بوون و تواناى شەڕیان نەبووە.

- کوشتنى هەموو کۆرپەیەکی ئەڵمانى کەمئەندام، بە بیانووى ئەوەى لە ئازار رزگاریان دەکات

- بووەهۆى بەرپاکردنى جەنگى جیهانى دووەم کە نزیکەى ٥٠ بۆ ٨٥ ملیۆن کەسى تیایدا کوژرا، واتا ٢.٥%ى دانیشتووانى جیهان لەو سەردەمەدا.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure