هێلەك زەردەكانی فڕه‌نسا كۆڵناده‌ن

هەواڵ / جیهان :: 20/04/2019‌ :: 182‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

هێلەگە زەرده‌كانی فڕه‌نسا جارێکى دیکە گردبوونەوەیەکیان لە ناوچەى بێرسى ناوڕاستی باریسى پایتەخت ئەنجامدا و دژى ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فڕەنسا و حکومەتەکەى دروشمیان بەرزکردەوە.


میدیای فڕه‌نسی ئاشکرایکردووه‌ کە خۆپیشاندەران دروشمى révolution واتا (شۆرش)یان هەڵگرتبوو و داوایان لە ماکرۆن سه‌ریكی فڕه‌نسا و کریستۆف کاستانیر وەزیرى دەرەوە کردبوو کە دەستلەکارکێشانەوەى خۆیان پێشکەش بکەن و ده‌ستبه‌رداری دەسەڵات بن.

ئەوەش خراوه‌ته‌ڕوو: کە خۆپیشاندەران بە هێلەكى زەردەوە جامى ئۆتۆمبێلەکانى دەسەڵاتدارانیان شکاند و پۆلیس-یش ناچار گازى فرمێسکرێژى بەکارهێنا و نزیکەى ١٢٦ خۆپیشاندەریش دەستگیرکران.

لەلایەکى دیکەوە بڵاوە بەو خۆپیشاندانانە  کرا کە لە شانزلیزییە و لامدلین و دەوروبەرى که‌نیسە سووتاوەکەى نۆتردام ئەنجامدرابوو، بەڵام لە شارەکانى لیۆن و تولۆز و نیس و بۆڕدوو بەهۆى رێگرى پۆلیسەوە، نەتوانرا خۆپیشاندان ئەنجامبدرێت.

ئەمەش وایکرد کە ماکرۆن و وەزیرى ناوخۆى ئەو وڵاتە، کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن سەبارەت بەو رێکارە یاساییانەی پێویستە بەرامبەر ئەو خۆپیشاندەرانه‌ ئەنجامبدرێن.

زیاتر له‌ دوو مانگه‌ هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌ فڕه‌نسا به‌ به‌رده‌وامیی خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌هۆی بڕیارێكی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆ زیادكردنی سوته‌مه‌نی.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure