گۆڕانكاری له‌ رێككەوتننامەكه‌ی نێوان پارتی و گۆڕاندا ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 20/04/2019‌ :: 7307‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەهۆی گۆڕانكاری لە رێككەوتنی پارتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی كوردستان، رێككەوتنەكەیان هەموارده‌كرێتەوە.


سەرچاوەیەك لە ناو بزووتنەوەی گۆڕانه‌وه‌، ئەمشەو شه‌ممه‌ 20ی نیسانی 2019 بەدواڕۆژی راگەیاند: مەبدەئییەن له‌گه‌ڵ پارتی رێككەوتوون پرژه‌ چاكسازییەكه‌ی حكومه‌ت كه‌ ئێستا له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌، پێشتر دانرابوو له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا كاری له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام گۆڕانكاری تێداكراوه‌و بڕیارمانداوه‌ كاركردن له‌سه‌ر پێشبخرێت و له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێكدا كارى له‌سه‌ر بكرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ناو گۆڕان وتیشی: "هه‌روه‌ها رێككه‌وتووین یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەش لەئەولەویەتی كارەكانی حكومەتی داهاتوودا بێت، بۆیه‌ ئەو رێككەوتنەی پێشتر نووسراوەو واژۆكرابوو، بۆ ئەم گۆڕانكارییانە پێویستی بەهەمواركردنەوەو گۆڕانارییه‌".

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دواڕۆژ لە زاری دوو سەرچاوەی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاویكردەوە كە پارتی و گۆڕان بۆ زیادكردنی جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێككەوتوون كە ئەو جێگرەش بۆ یەكێتی بێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure