شەپۆلێکی باران و به‌فر و تەرزە ڕوو لە هەرێم دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 20/04/2019‌ :: 17213‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی باكووری كوردستان و به‌وهۆه‌یه‌وه‌ باران و به‌فر و ته‌رزه‌ له‌ شار و ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.

ئه‌ژی چه‌تۆ، به‌رپرسی راگه‌یاندنی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێم كه‌وتۆته‌وه‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆ و سه‌رمای باكووری كوردستان، به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم بارانی پچڕ پچڕ ده‌بارێت و راده‌ی شێ زیاد ده‌كات.

وتیشی: "پێشبینده‌كرێت له‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 21ی نیسان، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، به‌فر و ته‌رزه‌ ببارێت و پله‌كانی گه‌رما چوار تاوه‌كو پێنج پله‌ نزمده‌بنه‌وه‌".

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی و درێژبوونه‌وه‌ی بارانبارین له‌ هه‌رێم تاوه‌كو مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، ئه‌ژی چه‌تۆ وتی: "له‌ڕووی زانستییه‌وه‌، هاوشێوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ ناتوانرێت پێبشبینی كاتی درێژبوونه‌وه‌ی بارانبارین بۆ حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێم بكرێت، بۆیه‌ ئه‌و قسانه‌ی له‌وباریه‌وه‌ ده‌وترێت راست نین".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە