لەبارەی پۆلیسەوەیە: داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە فرەنسا دەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 20/04/2019‌ :: 174‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئەفسەرێکی ئاسایش داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ کریستۆف کاستانیری وەزیری ناوخۆی فڕەنسا کرد، ئەمەش پاش ئەوەی هەفتەی پێشوو دوو ئەندامی تری پۆلیس خۆیان کوشت، بەمەش ژمارەی خۆکوشتنەکان لەسەرەتای ئەمساڵەوە بۆ 28 کەس بەرزبووەوە.


بەپێی سەرژمێریەکانی وەزارەتی ناوخۆی فڕەنسا ساڵی 2018 شەست و هەشت ئەندامی پۆلیس خۆیان کوشتووە.

بەپێی ڕۆژنامەی لۆمۆند ڕۆژی پێنجشەمەی پێشوو پۆلیسێکی تەمەن 48 ساڵ لە شاری مۆنبیلێ خۆیکوشت و دواتر پۆلیسێکی تەمەن 25 ساڵی لە ماڵەکەی خۆی لە پاریس بە مردوویی دۆزرایەوە.

پۆلیس ئاشکرایکرد: ساڵی پێشوو پلانێک دانرا بۆ ڕێگرتن لەوەی مەسەلەی خۆکوشتن بگۆڕێت بۆ (کەیسێکی نەتەوەیی) و وەزارەتەکەیان گرنگیەکەی زۆری پێ دەدات.

 

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: پەری

 

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure