سه‌رۆك كۆمار له‌ترسی مار چۆڵی كرد

هەواڵ / جیهان :: 20/04/2019‌ :: 13477‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

جۆرج ویای سه‌رۆك كۆماری لایبریا به‌هۆی چوونی مار بۆ ناو نووسینگه‌كه‌ی، نووسنگه‌كه‌ی به‌جێ هێشت.

 
سمیز تۆبی كه‌ سكرتێری رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكی لایبریایه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ دوو ره‌ش مار له‌ بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆمار كاری لێ ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه‌ بیناكه‌ تا رۆژی 22ی نیسان چۆڵ كراوه‌.

 

له‌ ساڵی 2006ه‌وه‌ كاتێك كۆشكی كۆماری به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ زیانی به‌ركه‌وت، نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار براوه‌ته‌ بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌.

 

سكرتێره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ رایگه‌یاند ئه‌و دوو ماره‌ نه‌كوژراون به‌ڵام به‌هۆی كۆنیی بیناكه‌وه‌ توانیویانه‌ له‌ درزه‌كانه‌وه‌ تێپه‌ڕن و بیناكه‌ به‌جێ بهێڵن.

و: س ر
پ: پەری

 

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure