ژنانی داعش: نزا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت ده‌كه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 20/04/2019‌ :: 188‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

زیاتر له‌ 72 هه‌زار ژن و مناڵی داعش له‌ كه‌مپی ئه‌لهۆل له‌ رۆژئاوای كوردستان نیشته‌جێ كراون، زۆربه‌ی ئه‌م خێزانانه‌ دوای شكستی داعش له‌ باغوز كه‌ دوا پێگه‌ی داعش بوو له‌ سوریا خراونه‌ته‌ ئه‌و كه‌مپه‌وه‌.

 

ژنه‌ داعشێك به‌ عه‌بایه‌كی درێژی ره‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر له‌به‌ر بۆردومان نه‌بوایه‌ هه‌رگیز داعشمان به‌جێ نه‌ده‌هێشت و نزا ده‌كه‌ین داعش بگه‌ڕێته‌وه‌".

 

ئه‌وان ده‌ڵێن: "له‌ خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ئه‌واندا گه‌نده‌ڵی و واسته‌ بوونی نه‌بووه‌ و ئه‌بو به‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش و شوانێك وه‌كو یه‌ك بوون و پێیان وایه‌ بارودۆخی كه‌مپه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ست خراپ كراوه‌". 

ئه‌و ژنانه‌ باسی ئەوەش دەکەن: راسته‌ له‌و شوێنانه‌ی داعش ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو سه‌ری خه‌ڵكیان ده‌بڕی و ئێزدییه‌كانیان كۆمه‌ڵكوژ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ به‌ لایه‌نی ئه‌رێنی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌زانن.

 

عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمی رۆژئاوا ده‌ڵێت: "ژنان و مناڵانی داعش له‌سه‌ر بیری داعش په‌روه‌رده‌ كراون و پێویستیان به‌ راهێنانه‌وه‌ و تێكه‌ڵ كردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر نا ده‌بنه‌ بناغه‌ی تیرۆری داهاتوو".

و: س ر

پ: پەری

 

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure