نێچیرڤان بارزانی بڕیارێکی بۆ هاوڵاتیانی ئێرانی دەرکرد

هەواڵ / ئابوری :: 20/04/2019‌ :: 2729‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی


کونسوڵی ئێران لەهەولێر رایدەگەیەنێت: دوای کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەگەڵی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە ئەو بڕە پارەیەی لەهاوڵاتیانی ئێرانی وەردەگیرا بۆ هاتنە ناو هەرێم، هەڵبگیرێت".

مورتەزا عەبادی کونسوڵی ئێران لەشاری هەولێر ئەمڕۆ شەممە ۲٠ نیسانی ۲٠۱۹ بە دواڕۆژی راگەیاند: دوای نەمانی ڤیزا لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و چەندین هەنگاوی تریش لەنێوان هەردوولادا گیراوەتەبەر بۆ ئاسانکاری هاوڵاتیانی هەردوو وڵات، ئەمڕۆ بەفەرمی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رسوماتێکی تری سەر هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ هاتنە ناو هەرێم لابردووە ".

عەبادی وتیشی: "لەمەودوا هاوڵاتیانی ئێران چیتر پێویست ناكات ئەو ۲٥ هەزار دینارە بدەن لە سنورەکان کە پێشتر دەیاندا بۆ هاتنە ناو هەرێمی کوردستان".

وتیشی: "لەگفتوگۆکانماندا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەو بڕە پارەیە هەڵگیڕێت وەک ئاسانکاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان و گەشتیارانی ئێرانی بۆ هاتنیان بۆ هەرێم".


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە