پارتی: بۆ رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی چاوەڕێی گۆڕانین

هەواڵ / کوردستان :: 20/04/2019‌ :: 279‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ی هه‌ولێر


ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی ڕێككه‌وتن كراوه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت، یەكێكیان بۆ یەكێتی بێت، به‌ڵام گۆڕان ڕازی نییە.


پشتیوان سادق، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی نیسان ڕایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی لەنێوان پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ گۆڕان و یه‌كێتیی ئه‌نجامدراوه،‌ سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ده‌بێت، به‌ڵام گۆڕان ڕازی نییه‌ جێگرێك بۆ یه‌كێتیی بێت، هه‌ر بۆیه‌ لایه‌نه‌كان له‌ دانوستاندن به‌رده‌وامن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ركاتێك گۆڕان ڕازی بوو جێگرێكی دیكه‌ بۆ یه‌كێتیی زیاد بكرێت، رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی واژۆ ده‌كه‌ن.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure