بڕیارێكى "مه‌ترسیدار"ى به‌شیر به‌ر له‌ له‌سه‌ركارلادانى ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 20/04/2019‌ :: 239‌ جار بینراوە
عومه‌ر به‌شیر،ى سه‌رۆكى له‌سه‌ركارلادراوى سودان

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

رۆژنامه‌نوسێكى سودانى ورده‌كارییه‌ك كه‌ به‌ "مه‌ترسیدار" ناویده‌بات له‌باره‌ى هۆكارى بڕیارى سه‌رانى سوپاى سودان بۆ له‌سه‌ركارلادانى عومه‌ر به‌شیر،ى سه‌رۆكى پێشوو ئاشكراده‌كات.


عوسمان میرغنى، رۆژنامه‌نوسى ناسراوى سودان له‌ وته‌یه‌كدا له‌ به‌رده‌م خۆپیشانده‌رانى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند: سه‌ركرده‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى پێیان وتووه‌ به‌شیر رۆژێك به‌ر له‌ بڕیارى له‌سه‌ركارلادانه‌كه‌ى به‌ فه‌رمانده‌كانى وڵاته‌كه‌ى وتووه‌: "بێگومان هه‌مووتان ده‌زانن كه‌ ئێمه‌ شوێنكه‌وته‌ى (مه‌زهه‌بى مالكى)ین ئه‌م مه‌زهه‌به‌ش رێگه‌ به‌ سه‌رۆك ده‌كات 30%ى گه‌له‌كه‌ى بكوژێت، نه‌ك ئه‌وه‌ به‌ڵكو كه‌سانى توندڕه‌و هه‌ن كه‌ ده‌ڵێن رێژه‌كه‌ 50%-ه‌".

رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى وتیشى: به‌شیر گفتوگۆكه‌ى له‌گه‌ڵیاندا به‌ رسته‌یه‌ك كۆتایى پێهێناوه‌ و وتویه‌تى: "48 كاتژمێرتان له‌به‌رده‌ستدایه‌، هیچ كه‌سێكم ناوێت له‌به‌رده‌م فه‌رمانده‌یى هێزه‌كاندا (ئه‌و شوێنه‌ خۆپیشانده‌ران تیایدا كۆده‌بونه‌وه‌) بمێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك له‌سه‌ر سێى گه‌ل-یش بێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "فه‌رمانده‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى له‌وكاته‌وه‌ بڕیاریاندا كه‌ پێویسته‌ به‌شیر له‌ ده‌سه‌ڵات لاببرێت".

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 11ی نیسان ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی سودان عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری له‌ ده‌سه‌ڵات دورخسته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان له‌ دژى چوار مانگى خایاند كه‌ تیایدا داواى له‌سه‌ركارلابردنیان ده‌كرد به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ و تێكچونى گوزه‌رانى هاوڵاتیان.

دوابه‌دواى ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى قۆناغى گواستنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ راگه‌یه‌نرا له‌گه‌ڵ په‌كخستنى كاركردن به‌ ده‌ستورى ساڵى 2005، هه‌روه‌ها بارى له‌ناكاو بۆ ماوه‌ى سێ مانگ له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات راگه‌یه‌نرا.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure