مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 20/04/2019‌ :: 350‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كۆبونه‌وه‌ى مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی له‌ سلێمانى ده‌ستیپێكرد و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ میكانیزمى دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى یه‌كێتیى له‌ كابینه‌ى داهاتوودا.


پێش نیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ى نیسانى 2019) كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ سلێمانى ده‌ستیپێكرد.

بەپێی زانیارییەكانی ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یەكێتی بۆ دواڕۆژ، كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێ به‌ دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و میكانیزمى دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى یه‌كێتى له‌ كابینه‌ى داهاتوو له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكان.

به‌ وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌: تاوه‌كو دواى واژووكردنى رێككه‌وتنى پارتى و یه‌كێتیى گفتووگۆ له‌باره‌ى ناوى كاندیده‌كان بۆ پۆسته‌كان ئه‌نجامنادرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر شێوازى دابه‌شكردنى پۆسته‌كان له‌سه‌ر ئاستى پارێزگان بۆچوونى زاڵ ئه‌وه‌یه‌ جگه‌ له‌ (پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم) پۆستى وه‌زاره‌ت و سه‌رۆك ده‌سته‌كان له‌نێوان پارێزگاكاندا دابه‌شبكرێت.

رونیشیكرده‌وه‌: به‌جۆرێك پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ كۆى شه‌ش وه‌زاره‌ت و سێ ده‌سته‌ دوو وه‌زیر و ده‌سته‌یه‌كیان به‌ربكه‌وێت، هه‌ولێر دوو وه‌زیر و ده‌سته‌یه‌ك، دهۆك وه‌زیرێك، یاخود ته‌نها ده‌سته‌یه‌ك، كه‌ركووك وه‌زیر و ده‌سته‌ى ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure