نرخی ئه‌مڕۆی دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا

هەواڵ / ئابوری :: 20/04/2019‌ :: 965‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا له‌ سلێمانى، به‌های دۆلار بەرامبەر دینار تا راده‌یه‌ك به‌ جێگیریى مایه‌وه‌.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی نیسانی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار تا راده‌یه‌ك به‌ جێگیریى مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 300 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لە کاتێکدا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ بە 120 هەزار و 250 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 300 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 135 هەزار و 750 دینارە
100 پاوه‌ن بە 156 هەزار و 500 دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 8 هه‌زارو 800 دینارە
100 لیره‌ به‌ 22 هه‌زار دینارە

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 250 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 136 هەزار دینارە
100 پاوه‌ن بە 157 هەزار دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 8 هه‌زارو 800 دینارە
100 لیره‌ به‌ 22 هه‌زار و 500 دینارە

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure