میسر ده‌نگ له‌سه‌ر زیادكردنى ویلایه‌تى سه‌رۆك ده‌دات

هەواڵ / جیهان :: 20/04/2019‌ :: 113‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


به‌یانى ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 20ى نیسانى 2019) ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان له‌ میسر به‌ڕوى هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته‌دا كرایه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى هه‌موارى ده‌ستور كه‌ رێ به‌ فه‌تاح سیسی سه‌رۆكى ئێستا ده‌دات تا ساڵى 2030 له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌.


 62 ملیۆن هاوڵاتى میسرى مافى به‌شداریكردنیان له‌و ریفراندۆمه‌دا هه‌یه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ 27ى ئه‌م مانگه‌دا ده‌ره‌نجامه‌كانى ئاشكرابكرێت.

پێشتر په‌رله‌مانى میسر به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ هه‌موارى ده‌ستورى ئه‌و وڵاته‌ى په‌سه‌ندكرد كه‌ به‌پێى ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ویلایه‌تى سه‌رۆك له‌ چوار ساڵه‌وه‌ بۆ شه‌ش ساڵ زیاد ده‌كرێت و ئه‌نجومه‌نى پیرانیش بۆ په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌ داده‌نرێت كه‌ ئه‌ندامه‌كانى هه‌ڵده‌بژێردرێت.

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure