په‌یجى پۆلیسی سلێمانى هاككرا

هەواڵ / کوردستان :: 20/04/2019‌ :: 805‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ى نیسان په‌یجى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هاككرا.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسی سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "كاتژمێر چوارى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ په‌یجى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك هاككراوه‌".

 وتیشى:" له‌ئێستادا سه‌رگه‌رمى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌یجه‌كه‌یین و زانیارییش له‌سه‌ر هاككه‌ره‌كه‌ى هه‌یه‌".
 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure