فه‌رمانده‌ى هێزى نێوده‌وڵه‌تى له‌جۆلان به‌شێوه‌یه‌كى "كوتوپڕ" مرد

هەواڵ / جیهان :: 20/04/2019‌ :: 432‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ         


رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد كه‌ جه‌نه‌راڵ فرانسیس فیپ سانزیرى فه‌رمانده‌ى هێزى ئاشتى پارێزى نێوده‌وڵه‌تى له‌ به‌رزاییه‌كانى جۆلان له‌ ته‌مه‌نى 62 ساڵیداو به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ مردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆكارى مردنه‌كه‌ى باس بكات.

 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند جه‌نه‌راڵ سانزیرى به‌شێوه‌یه‌كى نمونه‌ی كارى كردووه‌ بۆ پاراستنى ئاشتى.    

جه‌نه‌راڵ سانزیرى له‌دایكبووى ساڵى 1957ى غانایه‌ و له‌ ساڵى 2017 ه‌وه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ى له‌ به‌رزاییه‌كانى جۆلان پێ سپێردرابوو له‌پێناو رێگرى له‌ كێشه‌ى پێكدادانى سه‌بازى له‌نێوان ئیسرائیل و نه‌یاره‌كانى له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌.

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure