ئاشته‌وایی نیشتیمانى له‌ خورماتوو دروستده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كان

هەواڵ / کوردستان :: 19/04/2019‌ :: 287‌ جار بینراوە
خورماتوو

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


به‌ مه‌به‌ستى باشكردنى ره‌وشى خورماتوو و گه‌ڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووان، لیژنه‌ى ئاشته‌وایى نیشتیمانى له‌ خورماتوو دروستكرا كه‌ به‌ فه‌رمانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق رێككه‌وتنى نێوان نه‌ته‌وه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن. 


سه‌ردار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى خورماتوو به‌ دواڕۆژ-ى راگه‌یاند :"دواى ئه‌وه‌ى له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق-ه‌وه‌ شاندێك ڕه‌وانه‌ى كه‌ركوك كرا، له‌ ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى له‌ گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كان ئه‌نجامدا، دوێنێ گه‌یشتنه‌ ئه‌نجام و رێككه‌وتنێكى 15 خاڵیان له‌ نێوان پێكهاته‌كان هێنایه‌كایه‌وه‌".

وتیشى :"بۆ جێبه‌جێكردنى خاڵه‌كانى نێو رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كى سنورى خورماتوو 15 كه‌س دیاریكراون و ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى لیژنه‌ى ئاشته‌وایی نیشتیمانى ده‌ستبه‌كارده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بارودۆخى ناوچه‌كه‌ ئاسایى و هاوسه‌نگ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌ك له‌ سه‌رى رێككه‌وتوون". 

وتیشى :"نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتون له‌ گرنگترینیان "هاوسه‌نگى ئیدارى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پشك و پۆسته‌كانى كورد. قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتوان. دۆزینه‌وه‌ى رێگاچاره‌ بۆ خانوه‌ زیاده‌ڕۆكان بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بوو بیانگرێته‌وه‌. ئه‌ژماركرددنى شه‌هیده‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ له‌ شه‌ڕوپێكدادان گیانیان له‌ ده‌ستدا بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان. زیادكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ سنووره‌كه‌". 

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure