به‌ وێنه‌: له‌ دهۆك 10 سانتیمه‌تر به‌فرباری

هەواڵ / کوردستان :: 19/04/2019‌ :: 3063‌ جار بینراوە
دیمه‌نێكى به‌فر بارینه‌كه‌

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی


دوای ده‌ستپێكردنى ئەو شەپۆلە بارانبارینەی  له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ هه‌ینى 19ى نیسان، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری قەزای ئامێدی به‌فربارین ده‌ستى پێكردووه‌  به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى كانى ماسێ-ش ده‌ڵێت :"لە دەروازەی سەرزێرێ له‌ نێوان ھەرێم و تورکیا 5 سم بەفرباریووە".


سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە دواڕۆژ-ی راگەیاند :"پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەفربارین ناوچه‌ى بەرواری باڵا-ی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە سنوری قەزای ئامێدی گرتەوە، به‌شێوه‌یه‌ك لە دەروازەی سەرزێرێ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا 5 سم به‌فر باریووە، کێشەی ھاتۆچۆ بۆ شۆفێر و گەشتیاران دروستکرووە و تیمەکانی پاککردنەوەش چونەتە دەروازەکە". 

ھاوکات بەپێ زانیاریاەکانی دواڕۆژ "له‌ به‌یانى ئه‌مڕۆوه‌ له‌ لە چیای گاڕە لە سنوری ناحیەی سەرسنک شه‌پۆلێكى به‌فربارین ده‌ستى پێكردووه‌،  10سم بەفرباریووە"، به‌هه‌مانشێوه‌  کێشەی ھاتۆچۆى بۆ گەشتیاران و شۆفێران دروستکردووه‌".

 

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن

 

ئه‌م وێنانه‌ى خواره‌وه‌ به‌شێكن له‌ دیمه‌نى به‌فربارین-ى ئەمڕۆ له‌ چیاى گاره‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure