ئێران: به‌هۆى مه‌ترسى لافاوه‌وه‌ له‌ 3 شار بارى نائاسایی راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / جیهان :: 19/04/2019‌ :: 3114‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى لافاو له‌ خوڕه‌مشه‌هر

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى نیسان، پارێزگارى خوڕه‌مشه‌هر له‌ ئێران بارى نائاسایی له‌ هه‌رسێ شارى (ئه‌به‌دان، خوڕه‌مشه‌هر و شادكان) راگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و لافاوه‌ پێشبینیكراوه‌ى كه‌ به‌هۆى بارانبارینى به‌خوڕه‌وه‌ روو له‌و سێ شاره‌ ده‌كات لە هەفتەی داهاتودا. 


كورش موده‌ت، پارێزگارى پارێزگاى خوڕه‌مشه‌هر له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند :"به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ى كه‌ بڕیاره‌ له‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ 20ی نیسان تا سێشه‌ممه‌ى 23ی نیسان،ی هه‌فته‌ى داهاتوو روو له‌ هه‌رسى شارى ئه‌به‌دان، خوڕه‌مشه‌هر و شادكان بكات لە پارێزگاکەمان پێشبینى ده‌كه‌ین ئاوى هه‌ردوو روبارى ئه‌روه‌ند و كارون به‌رزببێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى پێویستمان گرتووه‌ته‌وه‌ به‌ر و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ بارى نائاسایمان له‌و سێ شاره‌ راگه‌یاندووه‌".

وتیشى :"شه‌پۆلى لافاو له‌ گونده‌كانى رۆژئاواى روبارى كارون له‌ شارى خوڕه‌مشه‌هر ده‌ستى پێكردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى پێویستمان گرتووه‌ته‌ به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ر روداوێكى نه‌خوازراو كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ روبدات".

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌شى كه‌ له‌ میدیاكانى ئێران بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ "13 گوند كه‌ ده‌كه‌ونه‌ قه‌راغى روبارى كارون-ه‌وه‌ له‌ شارى خوڕه‌مشه‌هر له‌ به‌رده‌م مه‌ترسى گەورەی لافاودان".

ئا: ئاهه‌نگ حسێن




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure